گروپێک لە زانایانی زانکۆی سالفۆردی بەریتانیا لە مانچستەر ئاشکرایدەکەن، ئەو ماددە کیمیاییەی کە لە گوێچکە ماسیدا هەیە یارمەتی چارەسەری جۆرەکانی شێرپەنجە دەدات بەتایبەت لە منداڵ.
گروپێک لە زانایانی زانکۆی سالفۆردی بەریتانیا لە مانچستەر ئاشکرایدەکەن، ئەو ماددە کیمیاییەی کە لە گوێچکە ماسیدا هەیە یارمەتی چارەسەری جۆرەکانی شێرپەنجە دەدات بەتایبەت لە منداڵ.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەو جۆرە شەکرانەی کە لە گوێچکە ماسیدا هەن هەمان کاریگەری ئەو ماددە کیمیاییانەی هەیە کە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت.
لە توێژینەوەکەدا ئاشکراکراوە، ئەو ماددە کیمیاییەی لە گوێچکە ماسیدا هەیە کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە منداڵ و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، بە بەراورد بەو دەرمانانەی کە ئێستا بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاردەهێنرێن.
زانایان تاقیکردنەوەیان بۆ جۆری ئەو شەکرانە کردووە کە لە گوێچکە ماسیدا هەن، بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خوێن و مەمک و سییەکان و کۆڵۆن، و بۆیاندەرکەوتووە ئەنجامەکان ئەرێنی بوون.
د. دەیڤید بی گەورە توێژەر و بەڕێوەبەری دامەزراوەی کیدسکانی خێرخوازی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجەی منداڵان دەڵێت "ئەو ڕێگەیە چارەسەری خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و دەبێتەهۆی لەناوبردنی ئەو خانانە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی".
ش.ق