سەردێڕ:

هواوى موبایلێک بەرهەم دەهێنێت شاشەکەى دەچەمێتەوە

فۆتۆ: 
2018-09-16

11212 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی پلانی هەیە تا ساڵی داهاتوو موبایلێک بەرهەمبهێنێت کە شاشەکەی دەچەمێتەوە.


کۆمپانیای هواوی پلانی هەیە تا ساڵی داهاتوو موبایلێک بەرهەمبهێنێت کە شاشەکەی دەچەمێتەوە.

 ڕیچارد یو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە ڕۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی وتووە، لە ئێستاوە دەست بە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە موبایلە کراوە، وتوشیەتی،  کۆمپانیاکەی لە هەوڵدایە جۆرە موبایلێک بەرهەمبهێنێت کە جێگەی کۆمپیوتەر بگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەى کۆمپانیاکە زانیارى زیاترى لەسەر ئەو موبایلە ئاشکرا نەکرد کە پێدەچێت ڤێرژنێکى بچووککراوەى لاپتۆپ بێت.

یو ئاماژەى بەوەشکردوە، خەڵکى تا ئەمڕۆ لاپتۆپ بەکاردەهێنێت چونکە قەبارەکەى سنوردارە بەڵام "هواوى" هەوڵدەدات لاپتۆپ تێپەڕێنێت لە ڕێگەى شاشەیەکەوە کە تواناى چەمینەوەى هەبێت.

س.س