سەردێڕ:

ئیتر دەتوانن ناوتان بنوسن و گەشتی سەر مانگ بکەن

فۆتۆ: 
2018-09-14

21685 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر گەشتکردن بۆ سەر مانگ یەکێک لە خەونەکانت بووە، ئەوا ئێستا لە ھەمووکات زیاتر ئەو خەونەت نزیکترە لە واقیع بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی گەشت ڕایگەیاند یەکەم گرێبەستی بۆ فڕین بۆ سەرمانگ واژۆ کردوە.


ئەگەر گەشتکردن بۆ سەر مانگ یەکێک لە خەونەکانت بووە، ئەوا ئێستا لە ھەمووکات زیاتر ئەو خەونەت نزیکترە لە واقیع بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی گەشت ڕایگەیاند  یەکەم گرێبەستی بۆ فڕین بۆ سەرمانگ واژۆ کردوە.

 کۆمپانیای "سپەیس ئێکس" کە ئیلۆن ماسکی ملیاردێر خاوەنداری دەکات ڕایگەیاند یەکەم گرێبەستی لەگەڵ گەشتیارێکی تایبەت لە جیھاندا بۆ فڕین بە دەوروبەری مانگدا واژۆ کردوە بە کەشتی"بی  ئێف  ئار".

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دوو شەممە ١٧ی ئەیلول ئاشکرا دەبێت "کێ"یە گەشتەکە دەکات و بۆچی دەیکات.

ئەو کۆمپانیایە، چەند مانگێک لەمەوپێش لە بنکەی کیب کناڤیراڵ لە فلۆریدا بە سەرکەوتووی  ڤێرژنێکی پیشکەوتووی لە مووشەکی فالکۆن ٩ رەوانەی ئاسمان کرد کە بە جۆرێک دروستکراوە لە داھاتوودا کەشتی ھەڵبگرێت.

ئەو موشەکە تازە بەرھەم ھاتووە بریتییە لە ڤێرژنی  بلۆک - ٥ لە فالکۆنی  ٩، نزیکەی  ١٠٠ شتی نوێی بۆ زیاد کراوە بۆئەوەی ھێزی زیاتر و ئاسایشی زیاتر و دەرفەتی دووبارە بەکارھێنانەوەی ھەبێت.

پێشتر ئیلۆن  ماسکی ملیاردێر بەڵێنیدا بوو کە کەشتی موشەکەکان کە کۆمپانیاکەی بۆ گەشتکردن بۆ مەریخ دروستی کرد بوو بۆ گەشتی ماوەکورت بەکاربھێنرێت.

ئیلۆن ماسکی ملیاردێری ئەمریکی تەمەن ٤٦ ساڵ خەونی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی مرۆیی لەسەر مەریخ هەیە، لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاشکرا بوو کە  کەشتی موشەکەکانی دروستکردوە کە ناوی "بی ئێف ئار" ی ھەڵگرتووە کە توانای ئەوەی ھەیە لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا بۆ ھەر شوێنێکی سەر زەوی بڕوات کە بیەوێت.

ماسک ڕایگەیاند، دواجار کەشتیە ئاسمانییەکە دەتوانێت خەڵکی بۆ سەر مانگ یان مەریخ بنێرێت.

ئەبولو یەکەم کەشتی بوو لەسەر مانگ نیشتەوە لە یۆلۆی ١٩٦٩دا،لە کاتێکدا "نیل ئەرمسترۆنگ"ی ئەمریکی یەکەم کەس بوو پێیەکانی لەسەر رووی مانگ دانا.

س.س