سەردێڕ:

ئەپڵ کۆمەڵێک بەرهەمى نوێى خستەڕوو

فۆتۆ: 
2018-09-12

18659 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند کۆمەڵێک بەرھەمی نوێی لە ئایفۆن و کاتژمێری زیرەک بەرھەمھێناوە، و ئەمڕۆش سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە شاری کوبرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەو بەرھەمە نوێیانەی خستەروو.


کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند کۆمەڵێک بەرھەمی نوێی لە ئایفۆن و کاتژمێری زیرەک بەرھەمھێناوە، و ئەمڕۆش سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە شاری کوبرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەو بەرھەمە نوێیانەی خستەروو.

 جیف ولیامز بەڕێوەبەری پرۆسەکان لە کۆمپانیاکە ڤێرژنی نوێی "وۆچ ٤"ی خستەڕوو، ئەم کاتژمێرە ھەندێ تایبەتمەندی زیادەی خراوەتەسەر و جوانکاری تیادا کراوە، شاشەیەکی ھەیە بە ڕێژەی ٣٠% لەوەی پێشوو گەورەترە، و پرۆسێسەرێکی بەھێزی ھەیە کە ٦٤ بتی (بت: یەکەی پێوانەی خێراییە) دوو ناوکە، ھەروەک دەتوانێت تەلەفۆنی بۆ ژمارەی لەناکاو پێبکرێت.

ڤیل شیلەر جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەبازاڕکردنی مۆبایلی ئایفۆنی xsی خستەڕوو کە بە ھەر سێ ڕەنگی ئاڵتونی و زیوی و خۆڵەمیشی دەخرێتە بازاڕەوە، و شاشەکەی ٥.٨ ئینج دەبێت لەکاتیکدا شاشەی ئایفۆنی xs maxنزیکەی ٦.٥ ئینجە.

ئەپڵ ئەو دوو مۆبایلە نوێیەی بە جۆرێک دروستکردووە کە سەرنجی ھەموو ئەوانە لە جیھاندا بۆ خۆی ڕادەکێشێت کە حەزیان لە یارییە جۆربەجۆرەکان ھەیە، xs دوو سیمکارتی ھەیە و بە سیستمی ios ١٢ کاردەکات.

ھەروەھا ئەپڵ مۆبایلێکی تری ئاشکراکرد کە شاشەی LCdی ھەیە کە شاشەیەکی گەورەی ھەیە و ھەموو ئامێرەکە دادەپۆشێت بە پێوەری ٦.١، ئەمە جگە لە کامێرایەک بە دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵی یەک چاو.

ئەو مۆبایلانە نرخەکانیان لە ٧٤٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات و لە ١٩ی مانگی داھاتوودا دەخرێنە بازاڕەوە.

س.س