سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی بەریتانی یەکەم تەکسی فڕیوی دروستکرد

فۆتۆ: 
2018-09-11

47873 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە، جۆرێکی ئوتومبێلیان بەرهەمهێناوە کە توانای فڕینی هەیە، بە ئامانجی ئەوەی وەکو یەکەم تەکسی فڕیو بەکاربهێندرێت.


کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە، جۆرێکی ئوتومبێلیان بەرهەمهێناوە کە توانای فڕینی هەیە، بە ئامانجی ئەوەی وەکو یەکەم تەکسی فڕیو بەکاربهێندرێت.

کۆمپانیای ڤێرتیکاڵ ئەیرۆسپەیس بەرهەمهێنەری ئەم جۆرە تایبەتەی تەکسییە و هیواخوازە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ناو شارەکانی بەریتانیادا بەکاربهێندرێت.

ستیڤن فیتزپاتریک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش دەڵێت، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بەرهەمی تەکسی فڕیو تاقیکراوەتەوە دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی وڵاتەکەوە مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکە کە بەرهەمەکەی تاقیبکاتەوە.

تەکسیەکە شوێنی دوو سەرنشین دەبێتەوە و لە ئێستادا ٢٨ ئەندازیار و شارەزای بواری تەکنیکی کار بۆ پەرەسەندنی بەرهەمەکە دەکەن، و هەوڵیش دەدرێت لە داهاتوودا شوێنی چوار سەرنشین لە تەکسیەکەدا بکرێتەوە.

هـ،ڕ