سەردێڕ:

شووشەی ئۆتۆمبێلێک یارمەتی نابیناکان دەدات هەست بە دیمەنەکانی دەرەوە بکەن

فۆتۆ: 
2018-05-03

1833 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک دەدات کە یارمەتی نابیناکان دەدات هەست بە دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکەن.


کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک دەدات کە یارمەتی نابیناکان دەدات هەست بە دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای فۆرد لە هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی زیرەکدایە بۆ ئەوەی سەرنشینە نابیناکانی ئۆتۆمبێلەکە هەست بە دیمەنەکانی دەرەوە بکەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، نمونەی دروستکراوی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە کە بە ناوی (هەست بە دیمەنەکان بکە) بەرهەمهێنراوە، بە کەڵکوەرگرتن لە چەند وێنە بە کۆنتراستی باڵا لەسەر گڵۆپەکانی (LED)، دیمەنی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆپی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرنیشنە نابیناکانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەتوانن بە دەستلێدان لە شووشەی ئۆتۆمبێلەکە، بە خێرایی جۆراجۆر هەست بە سێبەری لەرینەوە خۆڵەمێشییەکان بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندییەکی تری ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێرێکی دەنگی زیرەک، تایبەتمەندی دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ سەرنشینە نابیناکان ڕووندەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە.

کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد لە ئیتاڵیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای جی تی بی و کۆمپانیایەکی ناوچەیی، پلانی دروستکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیان داڕشتووە.

لای خۆشیەوە پەیمانگای نیشتمانی پاشایەتی بەریتانیا بۆ کەسانی نابینا کە پەیمانگایەکی خێرخوازییە، پێشوازی لەو بیرۆکەیە کردووە و ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانی ئەو کۆمپانیانە بەرز دەنرخێنێت.

ش.ق