شاخێکی سەهۆڵی لەم دواییانەدا لە بەستەڵەکی کیشوەری بەستووی باشور جیابووەتەوە و دەستی بە سوڕانەوە و جوڵە کردووە بە شێوەیەک پسپۆڕانی ژینگە دەڵێن وەستاندنی ئەستەمە.
شاخێکی سەهۆڵی لەم دواییانەدا لە بەستەڵەکی کیشوەری بەستووی باشور جیابووەتەوە و دەستی بە سوڕانەوە و جوڵە کردووە بە شێوەیەک پسپۆڕانی ژینگە دەڵێن وەستاندنی ئەستەمە.
ئەو شاخە سەهۆڵییە کە دەستی بە جوڵە و سوڕانەوە کردووە، بە یەکێک لە هەرە گەورەترین قەبارە جیابوەوەکانی بەستەڵەکەکان دادەنرێت، بەجۆرێک زاناکانی بواری ژینگە کێشەکەیان بە ترلیۆنێک تۆن مەزەندە کردووە و قەبارەکەی چوار هێندە زیاترە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی لە زاری پرۆفیسیۆر مارک ڕاندۆن بڵاویکردووەتەوە، ئەو شاخە سەهۆڵییە وەستاندنی هەروا ئاسان نییە و ئەو زانا بە "دڕندەیەکی سەهۆڵبەندان" ناویبردووە.
ئەو شاخە سەهۆڵینە ساڵی ڕابردوو دەستی بە درزبردن و جیابوونەوە کردووە لە کیشوەری بەستەڵەکی باشور و ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکە ماوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا دەستی بە جوڵە کردووە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لەسەر زەوی.
براندۆن دەربارەی جوڵەی ئەو شاخە بەستەڵەکە نوسیوویەتی، هۆکارەکەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی کەشوهەوا و جوڵە جۆراوجۆرەکانی تەوژمی زەریاکانە.
ئەو زانایە پێشبینی کردووە ئەو شاخە سەهۆڵییە لەڕێگەدا بەر چیایەکی بەستەڵەک بکەوێت و لە چەند مانگی داهاتوودا جموجوڵی زیاتر لە ڕێڕەوی ئاوی بەستەڵەکی باشور دروستبکات.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندجارێک زانایان و پسپۆڕانی بواری ژینگە و کەشوهەوا هۆشدارییان داوە لە توانای بەستەڵەکی کیشوەری بەستەڵەکی باکور و باشوری گۆی زەوی و دروستبوونی لافاو و گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو لە کەشوهەوای جیهاندا.
ع.م