وابڕیارە ١٢ی ئەم مانگە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن نۆ بخاتە بازاڕەوە و نرخەکەش نزیکەی ٨٠٠ دۆلارە.
وابڕیارە ١٢ی ئەم مانگە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن نۆ بخاتە بازاڕەوە و نرخەکەش نزیکەی ٨٠٠ دۆلارە.
ماڵپەری ماسە کۆپفی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ئایفۆن نۆ و لە ١٢ی ئەیلول لە باڵەخانەی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجام دەدرێت، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی گونجاوتر بێت لە بەرهەمەکانی پێشووتری ئەپڵ.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشبینی دەکرێت نرخی ئایفۆن نۆ ٧٩٩ دۆلارە بێت و XSMAX بە ٩٠٩ دۆلار و XS ١١٤٩ دۆلار بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نرخە بۆ ئەو مۆبایلانەیە کە ئاستی ئەمبارکردنی زانیارییەکان٦٤ گێگا بایتە.
باسی لەوەشکرد، لە ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئەمبارکردنی زانیارییەکان هەر جۆرێکی ئایفۆنێک نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە بە نرخی ١٧٠ دۆلار.
ئاماژەی بە ئەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە ئایفۆن نۆدا ئەمبارکردنی زانیارییەکان بەرزبکرێتەوە بۆ ٥١٢ گێگا بایت.
هــ.حــ