سەردێڕ:

​بەریتانیا.. چارەسەرێکى ناوازە بۆ شێرپەنجە دۆزراوەتەوە

فۆتۆ: 
2018-09-05

64645 جار خوێندراوەتەوە

لە بەریتانیا چارەسەرێکى ناوازە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن دۆزراوەتەوە و نەخۆشخانەکان دەستیانکردووە بە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەو چارەسەرە کە لەڕێگەى بەهێزکردنى سیستمی بەرگری نەخۆشەکانەوە دەکرێت.


لە بەریتانیا چارەسەرێکى ناوازە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن دۆزراوەتەوە و نەخۆشخانەکان دەستیانکردووە بە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەو چارەسەرە کە لەڕێگەى بەهێزکردنى سیستمی بەرگری نەخۆشەکانەوە دەکرێت.

ڕۆژنامەی تایمی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە چارەسەرەکە گرانە و نرخەکەى دەگاتە ٢٨٢هەزار پاوەن بەڵام دەبێـتە چارەسەرێکى نوێ و ناوازە بۆ ئەو کەسانەى توشی شێرپەنجەى خوێنبوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ناوی زانستى چارەسەرەکە بریتییە لە "CAR-T" و لەڕێگەى کۆکردنەوە و دەرهێنانی خانەکانى بەرگری نەخۆشەکە بۆ دەرەوەى جەستەى دەبێت، دواتر گۆڕانکاری ناوکی و بۆماوەی لەناو خانەکان دەکرێت بە شێوەیەک بەرنامەیان بۆ دادەڕێژرێت کە هێرشبکەنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان و لەناویانبەرن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە گەڕاندنەوەى خانە چاککراوەکان بۆ جەستەى نەخۆشەکە دەستبەجێ دەست بە زۆربوون دەکەن و دەتوانن زاڵبن بەسەر خانە شێرپەنجەییەکاندا.

هاوکات سیمون ستیڤنس بەڕێوەبەری دەستەى گشتى تەندروستى بەریتانیا ڕایگەیاندووە، سەرەتا چارەسەرەکە بۆ نەخۆشەکانى بەریتانیا جێبەجێدەکرێت و دواتر بۆ وڵاتانی تر، دەشڵێت ئەم چارەسەرە دەبیتە شۆڕشێکى ناوازە بۆ زاڵبوون بەسەر شێرپەنجەدا.

هـ،ڕ