سەردێڕ:

ئەپڵ وادەی ئاشکراکردنی ئایفۆنە نوێیەکەی ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2018-08-31

70032 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، مانگی ئەیلولی داهاتوو پەردە لەسەر سێ مۆبایلی نوێی ئایفۆن لادەبات.


کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، مانگی ئەیلولی داهاتوو پەردە لەسەر سێ مۆبایلی نوێی ئایفۆن لادەبات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٢ی ئەیلولی مانگی داهاتوو و لەمیانی ئاهەنگێکدا لە باڵەخانەی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی فلۆریدا، پەردە لەسەر ئایفۆنە نوێیەکان لادەبات.

بەپێی ماڵپەڕی ئیندیپێندنت، ئاهەنگەکە ئەمجارە جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو

چونکە لەوانەی پێشوودا ئەپڵ ڕێگەی پێدەدرا تەنیا پەردە لەسەر یەک یان دوو مۆبایل لابدات.

هاوکات پێشبینی دەکرێت سێ مۆبایلەکە لەڕووی دیزاینەوە نزیک بن لە ئایفۆن X، کە ساڵی ڕابردوو خرایە بازاڕەوە، بەڵام بە قەبارە و تایبەتمەندی جیاواز.

هاوکات لەدوای ئاهەنگەکەی کالیفۆرنیا، مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن دەخرێنە هەندێک بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر میدیاکان بڵاویانکردەوە، مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن لەڕووی نرخەوە گونجاو دەبن، بەپێچەوانەی ئایفۆن X، کە نرخەکە زیاتر لە هەزار دۆلار بوو و ئەوەش ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ک.ئ