خەوتن لەبەردەم پانکەدا چەند زیانێکى تەندروستى بۆ مرۆڤ لێدەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەى "میترۆ"ى بەریتانى بڵاویکردەوە، خەوتن لە شەودا و لەبەردەم پانکەدا هەندێک کێشەى تەندروستى وەک هەستیارى "حەساسیەت" و ڕەبوو و سوتاندنەوەى ماسولکەکانى لێدەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، پانکە پێستى کەسى خەوتووش وشکدەکاتەوە.
شارەزایان ئەوەیان خستوەتەڕوو، پلەى گەرماى گونجاو بۆ خەوتن لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ پلەى سەدیدایە.
شارەزایان ئامۆژگارى ئەوەش دەکەن، ئەوانەى لەبەردەم پانکەدا دەخەون باشترە لەسەر ڕاخەرى لە لۆکە دروستکراو بخەون و جلوبەرگى فراوان بپۆشن و ڕیژەیەکى باشى ئاویش بخۆنەوە.
س.س