سەردێڕ:

خواردنەوەی ڕۆژانەی کحول چ مەترسییەکی ھەیە؟

فۆتۆ: 
2018-08-25

22919 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکە کە ناوەندی توێژینەوەی "نەخۆشی و بارگرانییەکانی جیھان" ئەنجامیداوە، کاریگەرییەکانی خواردنەوە کحولییەکانی لەسەر ھاوڵاتیانی ١٩٥ وڵاتی جیھان لێکداوەتەوە و ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر کراوە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٩٥ ساڵیدایە.


توێژینەوەکە کە ناوەندی توێژینەوەی "نەخۆشی و بارگرانییەکانی جیھان" ئەنجامیداوە، کاریگەرییەکانی خواردنەوە کحولییەکانی لەسەر ھاوڵاتیانی ١٩٥ وڵاتی جیھان لێکداوەتەوە و ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر کراوە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٩٥ ساڵیدایە.
توێژینەوەکە بەراوردی کردووە لە نێوان ئەو کەسانەی کە ھەرگیز خواردنەوەی کحولییان نەخواردووە بە کەسانێک کە ڕۆژانە پەرداخێک خواردنەوەی کحول دەخۆنەوە.
توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لە کۆی ١٠٠ ھەزار کەس کە خواردنەوەی کحولی ناخۆنەوە، ٩١٤ کەسیان دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشیانە بوونەتەوە کە ھۆکارەکەی پەیوەندی بە کحولەوە ھەیە، بەڵام ئەو گروپەی کە ڕۆژانە پەرداخێک خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە ڕێژەی توشبوونیان بەو نەخۆشیانە ٩١٨ کەسە لە کۆی ١٠٠ ھەزار کەس.
ھەر لە کۆی ١٠٠ ھەزار کەس، ٦٣ کەس زیاتر دوچاری نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کحول دەبنەوە ئەگەر ڕۆژانە دوو پەرداخ خواردنەوەی کحولی بخۆنەوە، ژمارەی ئەو کەسانەشی کە ڕۆژانە پێنج پەرداخ خواردنەوەی کحولی دەخۆنەوە ٣٣٨ کەس زیاترە.
پرۆفیسۆر سۆنیا ساکسێنا کە یەکێکە لە نوسەری توێژیەنەوەکە لە بارەی دەرئەنجامەکانیانەوە وتویەتی "خواردنەوەی یەک پەرداخ کحول لە ڕۆژێکدا مەترسیەکی کەم لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات، بەڵام زۆرینەی کەسەکان لە یەک پەرداخدا ڕاناوەستن و زیاتر دەخۆنەوە."
ھەروەھا ماکس گریسۆڵد نوسەرێکی دیکەی توێژینەوەکە دەڵێت "توێژینەوەکانی پێشتر دەریانخستووە، لە ھەندێک حاڵەتدا خواردنەوەی کحول دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکانی بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، نەخۆشییە ھەوکردنەکان و برینداری زیاترە لەو سوودەی کە ھەیەتی." 
ک.ع