پسپۆڕان لە زانکۆی ماساچوستسی ئەمریکی بەوە گەیشتوون، میوەی شیلک تەنها بە تامە خۆشەکەی و بوونی چەندین جۆر ڤیتامین تایبەتمەند نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
پسپۆڕان لە زانکۆی ماساچوستسی ئەمریکی بەوە گەیشتوون، میوەی شیلک تەنها بە تامە خۆشەکەی و بوونی چەندین جۆر ڤیتامین تایبەتمەند نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
ملیۆنەها مرۆڤ لە جیهاندا بە دەست نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و قۆڵۆنەوە دەناڵێنن، توێژینەوەیەکی زۆر لە بارەی هۆکارەکانی هەوکردنی قۆڵۆن کراوە بەڵام تائێستا بە ڕوونی هۆکارەکەی ئاشکرا نەبووە.
پسپۆڕانی ئەو زانکۆیە دەڵێن، لە نێو ئەو میوە و سەوزانەی سودیان بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، شیلک سودی زیاترە و هاوکاردەبێت لە چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
لەو توێژینەوەیەدا، تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو مشکانە ئەنجامدراون، کە نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەیان هەبووە و دەرکەوتووە خواردنی شیلک سودی زۆری هەیە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە.
ک.ع