بۆ یەکەمجار چین کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری دروستکراوی خۆی تاقیکردەوە کە توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٤٠ فڕۆکەی هەیە.
بۆ یەکەمجار چین کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری دروستکراوی خۆی تاقیکردەوە کە توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٤٠ فڕۆکەی هەیە.
ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، چین یەکەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری دروستکراوی خۆی لە یەکێک لە بەندەرەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی ڕەوانەی دەریا کردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک تاقیکاری لەسەر کەشتییەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە وتەی شارەزایان تا نزیکەی دوو ساڵی تر چین دەتوانێت کەڵک لە کەشتییەکە وەربگرێت و بەوەش چین دەچێتە پاڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان کە کەشتی فڕۆهەڵگری دروستکراوی خۆیان هەیە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەرگری چین مۆدێلی ئەو کەشتییە (Typ 001A)یە و توانای گواستنەوەی ٧٠ هەزار تۆنی هەیە و بەو شێوەیەش لەڕووی قەبارە و هێزەوە ناتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی دروستکراوی ئەمریکا بکات.
دۆیچە ڤێلە ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا چین تەنها خاوەنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرە بەناوی لیائۆنینگ کە نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا لە یەکێتی سۆڤیەت دروستکراوە و ساڵی ٢٠١٢ فرۆشراوە بە چین.
کەشتی لیائۆنینگ، هاوشێوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی دروستکراوی چین توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٤٠ فڕۆکەی هەیە.
ش.ق