سەردێڕ:

تازەترین جۆری مۆبایلی بلاک بێری ئاشکرا بوو

تازەترین جۆری مۆبایلی بلاک بێری ئاشکرا بوو
فۆتۆ: 
2018-05-02

1452 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەری TENAA ی چینی، وێنەی تازەترین جۆری مۆبایلی بلاک بیری بڵاوکردەوە کە بە ناوی BlackBerry Athena چەند گۆڕانکاریەکی تێدا کراوە.


ماڵپەری TENAA ی چینی،  وێنەی تازەترین جۆری مۆبایلی بلاک بیری بڵاوکردەوە کە بە ناوی BlackBerry Athena چەند گۆڕانکاریەکی تێدا کراوە.

دوای ئەوەی  لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای بلاک بیری تازەترین جۆری مۆبایلی BlackBerry Athena  ڕاگەیاند، ئەمرۆ ماڵپەری TENAA ی چینی وێنەکانی بڵاوکردەوە کە تیدا وا دەردەکەوێت کە زۆر گۆڕانکاری لە جۆری مۆبایلەکە نەکراوە لە ڕوو دیزانیەوە بەراورد بە مۆدێلە کۆنەکەی Blackberry KEYone.

وەک لە وێنەکەدا هاتووە، هەتاوەکو ئێستاش هەڵگری ڕوونمایەکی هەستەوەرە بۆ لەمس لەگەڵ بوونی تەختە کلیلی Qwerty ڕاستەقینە لە بەشی خوارەوە و هەروەها مۆبایلەکە بە دوو کامێراوە دێت بە پێچەوانەی مۆبایلی Blackberry KEYone کە خاوەنی کامێرایەکە لە بەشی پشتەوەی.

هەر لە وێنەکاندا دەتوانین سەرنجی ئەوە بدەین کۆمپانیای بلاک بێری هاوشێوەیەی کۆمپانیا زەبلاحەکەکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ و هەوای لە مۆدێلی دروستکردنی مۆبایلی نوێدا جۆری مۆبایلەکەی تەنکتر کردۆتەوە بە بەراورد بە مۆبایلی Blackberry KEYone.

هەروەها مۆبایلەکە شوێنێکی بیستۆکی ٣.٥ ملیمەتر لە خۆ دەگرێت ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلی زیرەک هەوڵی لابردن و نەهێشتنی دەدەن بەڵام لە مۆبایلەکەدا هەتاوەکو ئێستاش بەردەستە،

لە بارەی کاتی بە فەرمی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە بەردەست نییە، هەرچەندە پێشتر هەندێک بڕوایان وابوو لە مانگی دووی ئەمساڵ  مۆبایلەکە لە کۆنگرەی جیهانی مؤبایلەکان MWC 2018  لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕادەگەینرێت، بەڵام ئاشکرایە کە ئەوە ڕووی نەدا و مۆبایلەکە ڕانەگەیەندرا.