سەردێڕ:

جوینی بنێشتی بێ شەکر ڕێگە لە کلۆربوونی ددان دەگرێت

فۆتۆ: 
2018-08-17

6723 جار خوێندراوەتەوە

جوینی بنێشتی بێ شەکر بۆ ڕێگری لە کلۆربوونی ددان باشە، بەڵام هەرگیز جێگەی فڵچەلێدان و دەزووی ددان ناگرێتەوە.


جوینی بنێشتی بێ شەکر بۆ ڕێگری لە کلۆربوونی ددان باشە، بەڵام هەرگیز جێگەی فڵچەلێدان و دەزووی ددان ناگرێتەوە.

بنێشتی بێ شەکر بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پاش ژەمەکان دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان.

جوینی بنێشتە بێ شەکرەکان یارمەتیی ڕۆیشتنی لیک دەدات، کە خۆراک و پاشماوەکان پاکدەکاتەوە، ئەو ترشانەی بەهۆی بەکتریا لەناو دەم دروستبوون هاوسەنگیان دەکات و وەک مادەیەکی دژە نەخۆشی لەناو دەمدا کاردەکات. تێپەڕینی لیک زیاد دەبێت و لە هەمان کاتدا لیک ئایۆنەکانی کالسیۆم و فۆسفاتی هەڵگرتووە بۆ یارمەتیدانی بەهێزبوونی مینای ددان.

بە دوای ئەو بنێشتانەدا بگەڕێ کە بێ شەکرن، چونکە ئەو بنێشتانەی بێ شەکرن شیرینکراون بە مادەکانی وەکو ئاسپارتام، زایلیتۆل، سۆربیتۆل یا مانیتۆل کە نابنەهۆی کلۆربوونی ددان.

بێگومان جوینی ئەو بنێشتانەش کە شەکریان تێدایە دەبێتەهۆی زیادبوونی تێپەڕینی لیک، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو شەکرەی تێدایە کە لەلایەن چینە بەکتریاکانی سەر ڕووی ددان بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی کلۆری ددان، بەهۆی ترشێتییەوە.

توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دیاریکردنی کاریگەریی بنێشت بە شەکر لەسەر کلۆربوونی ددانەکان.

هەرگیز مەهێڵە جوینی بنێشتە بێ شەکرەکان شوێنی شوشتن و فڵچەلێدان و بە دەزوو پاککردنەوەی ددانەکان بگرێتەوە چونکە ناتوانێت ببێتە جێگرەوە.

کۆمەڵەی پزیشکانی ددان لە ئەمریکا (ADA)، پێشنیازی ئەوە دەکات کە ددانەکان ڕۆژانە دوو جار بشۆردرێن بە جۆرێک لە هەویر کە فلۆرایدی تێدایە، و چینە بەکتریاکانی نێوان ددانەکان ڕۆژانە جارێک پاکبکرێنەوە بە دەزووی پاککردنەوەی ددان.

ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی هۆژانەوە وەرگیراوە.

ش.ق