سەردێڕ:

خواردنی مایونیز دوو گرفتی گەورەت بۆ دروستدەکات

فۆتۆ: 
2018-08-17

14299 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی باسی لە زیانە تەندروستییەکانی بەکارهێنانی مایونیز کردووە لەگەڵ خواردنە خێراکاندا.


توێژینەوەیەکی زانستی باسی لە زیانە تەندروستییەکانی بەکارهێنانی مایونیز کردووە لەگەڵ خواردنە خێراکاندا.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای دەڵێت، مایونیز ڕێژەیەکی زۆر چەوری و گەرمۆکەی لەخۆگرتووە، ئەمە جگە لەوەی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ بەکتریا، لەبەرئەوە پێویستە لە بەکارهێنان و خواردنیدا زیادەڕەوی نەکرێت.

مایونیز کە لە سپێنەی هێلکە و سرکە و خوێ و ئاوی لیمۆ دروستدەکرێت، پسپۆڕان دەڵێن، یەک کوپ لە مایونیز ١٤٠٠ گەرمۆکە و نزیکەی ٢٠٠ گرام چەوری لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مایونیز کانزا و ڤیتامین و پرۆتین و کۆلسترۆڵی تێدایە.

سەنتەری پزیشکی لە زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی هۆشداری ئەوەی داوە، بەکارهێنانی مایونیز بە ڕێژەیەکی زۆر مرۆڤ تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەکاتەوە لە خوێنبەرەکاندا، هەروەها ئەو ڕێژە بەرزەی خوێ کە لەنێویدا هەیە مەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات.

پسپۆڕان دەڵێن، بەکتریای سالمۆنیێلا لەڕێی هێلکەوە دەگوازرێتەوە بۆ مایۆنیز، هەربۆیە کۆمپانیاکانی دروستکردنی مایونیز هێلکەی بەستوو بەکاردەهێنن، بەڵام کاتێک مایونیز لە ماڵدا ئامادە دەکرێت، هێلکەی بەستوو بەکارناهێنرێت ئەوەش مەترسی گواستنەوەی ئەو بەکتریایەی لێدەکرێت، کە کێشەی تەندروستی دروستدەکات، وەکو سکچوون و تا و ئازاری سک.

هەر لەبەر ئەو هۆکارە پسپۆڕان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، لەکاتی ئامادەکردنی مایونیز لە ماڵەوە، لەنێو بەفرگردا بپارێزرێت.

ک.ع