سەردێڕ:

توێژینەوە: سەوزە و میوە و نیشاستە تەمەنی مرۆڤ درێژتر دەکات

فۆتۆ: 
2018-08-17

7252 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی کە رێژەی کاربۆهیدرات تیایدا بەرزبێت تەمەنی پێشبینیکراوی مرۆڤ بۆ چوار ساڵ زیاتردەکات.


توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی کە رێژەی کاربۆهیدرات تیایدا بەرزبێت تەمەنی پێشبینیکراوی مرۆڤ بۆ چوار ساڵ زیاتردەکات.

توێژینەوەکە گۆڤاری (لانسێت)ی ئەمریکی ئەنجامیداوە کە بە یەکێک لە کۆنترین گۆڤارەکانی تایبەت بە بواری تەندروستی دادەنرێت، کە تیایدا سەرنج خراوەتە سەر داتا و زانیاری تەندروستی ٢٥ ساڵی ڕابردووی ١٥ هەزار و ٤٠٠ کەس لە ئەمریکا و لێکۆڵینەوە کراوە لە سیستەمی خۆراکی ئەو کەسانە و دەرکەوتووە، ئەوانەی لەسەدا ٥٠-٥٥ی وزەی لەشیان لە کاربۆهیدراتەوە دەست دەکەوێت، بە جیاوازی چوار ساڵ تەمەنیان درێژتر دەبێت بەراورد بەوانەی لە خۆراکە کاربۆهیدراتەکان دووردەکەونەوە.

خواردنە کاربۆهیدراتەکان میوە و سەوزە و ئەو خواردنانە دەگرێتەوەکە نیشاستەیان تێدایە وەک برنج، نان، پەتاتە و پاستا.

بە گوێرەی توێژینەوەکە پەسەندترین سیستەمی خۆراکی ئەوەیە ڕێژەیەکی مامناوەند لە کاربۆهیدرات لە ڕێگەی خۆراکەوە وەربگیرێت، یاخود واز لە گۆشت بهێندرێت و لەجیاتیدا ئەو خۆراکە ڕووەکیانە بخورێن کە پڕۆتین و چەورییان تێدایە.

ئەم توێژینەوەیە نزیکە لە توێژینەوەیەکی پێشتر کە نەخۆشخانەی ژنان لە بۆستن بە پشتبەستن بە داتا و زانیاری تەندروستی ٤٠٠ هەزار کەس لە ٢٠ وڵاتی جیاواز ئەنجامیدابوو، کە دەریخست ئەوانەی لە خواردنی گۆشت دوورکەوتوونەتەوە و پڕۆتین و چەوری لە پاقلەمەنی و چەرەسات وەردەگرن و زیاتر خۆراکە کاربۆهیدراتەکان دەخۆن تەمەنیان بە جیاوازیەکی کەم زیاتر دەبێت.

ک.ع