سەردێڕ:

کاریگەری سەیرکردنی شاشەی کۆمپیوتەر و موبایل بۆ سەر چاوی منداڵان

فۆتۆ: 
2018-08-11

20382 جار خوێندراوەتەوە

خوگرتنی منداڵان بە تەماشاکردنی ​موبایل یان ئای پاد و هەر شاشەیەکی ئەلیکترۆنی کاردەکاتە سەر بیناییان و ​پرۆفیسۆر جەیمس والفسن لە زانکۆی ئاوستن سەبارەت بە تەندروستی منداڵان و تەماشاکردنی شاشەکان دەڵێت " ئێستا ئەوە دەبینین بەهۆی تەماشاکردنی شاشەی ئەلیکترۆنی تەنانەت منداڵانیش گرفتی وشک بوونی چاویان هەیە".


خوگرتنی منداڵان بە تەماشاکردنی موبایل یان ئای پاد و هەر شاشەیەکی ئەلیکترۆنی کاردەکاتە سەر بیناییان و پرۆفیسۆر جەیمس والفسن لە زانکۆی ئاوستن سەبارەت بە تەندروستی منداڵان و تەماشاکردنی شاشەکان دەڵێت " ئێستا ئەوە دەبینین بەهۆی تەماشاکردنی شاشەی ئەلیکترۆنی تەنانەت منداڵانیش گرفتی وشک بوونی چاویان هەیە".

دەنگى ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، پرۆفیسۆر والفسن دەشڵێت " فرمێسک هەمیشە بە ئاستێکی کەم لەسەر چاوەکاندایە نەک تەنها لەو کاتەی کە دەگرییەی و بەبێ منەوەی ئەمە ناتوانیت ببینیت".

بەڵام کاتێک منداڵان کاتێکی زۆر بە تەماشاکردنی شاشە بەسەر دەبەن بۆ جا بۆ یاری و خۆشی خۆیان بێت یان بۆ پرۆژەکانی خوێندن ڕەنگە ئەو مەترسییەیان هەبێت بەبێ ئەوەی خۆشیان بزانن.

فرمێسک مادەیەکی چەورە لە چاوەکاندا و بە نەمانی ئەمە چاو وشک دەبێت و کار دەکاتە سەر بینایی مرۆڤەکە.

پرۆفیسۆر فالفسن لەسەر ماندووبوونی چاو لەو کاتانەدا دەڵێت " کاتێک زۆر سەرنج لەسەر شاشەکە دەدەیت بۆ نمونە شاشەی کۆمپیوتەر کەمتر چاو دەتروکێنی و هەروەها لە بری ئەوەی بە تەواوەتی چاوەکانت بتروکێنی هەندێک دەیتروکێنی بەتەواوەتی دایناخەیت ئەمەش زیان بە بەشی پێشەوەی چاوەکان دەگەیەنێت."

بەڵام ئێستا بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دهاتووە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەندێک کۆمپیوتەر کاری کردووەتە سەر چاوەکانت بە ڕێگای ئەم بەرنامەیە وەڵامی چەند پرسیارێک دەدەیتەوە و بۆ ماوەیەکیش تەماشای شاشەکە دەکەیت بۆ ئەوەی ئەوە بزانیت چەندێک کۆمپیوتەر و شاشەکان کاریان کردووەتە سەر چاوەکانت تا چەندێکی تر دەتوانیت تەماشای کۆمپوتەرەکەت بکەیت.  

پزشکان دەڵێن لە کاتی تەماشاکردنی کۆمپیوتەر یان  موبایل هەوڵ بدە زوو زوو چاوەکانت بە تەواوەتی دابخە بۆ ئەوەی پشوویەک بدەن.