سەردێڕ:

سامسۆنگ تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نۆتی ٩ی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2018-08-09

21279 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ پێنجشەممە مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکەی گالاکسی نۆت ٩ی ئاشکراکرد، کە خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازە.


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ پێنجشەممە مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکەی گالاکسی نۆت ٩ی ئاشکراکرد، کە خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەی کۆریای باشور، ئەو مۆبایلە نوێیەی خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی نوێیە وەک قەڵەمی ئەلکترۆنی و بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی پەیوەندی بۆ زیادکراوە.

مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی نزیکە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاو و زومێکی دوو شەتەری جوڵاو، کە توانای خۆگونجاندنی دەبێت لەگەڵ ژاوەژاو و جوڵەجوڵی چاودا.

زومی کامێرای گالاکسی نۆتی ٩ توانای باشکردنی دیمەنە تۆمارکراوەکانی هەیە، لەڕێگەی پشتبەستن بە تایبەتمەندی پێکهاتەکانی وێنەکە، وەک دیمەن و پەیکەری ئەو وێنەی کە دەتەوێت تۆماریبکەیت.

کامێرای مۆبایلی نۆتی ٩ شاشەیەکی گەورەی هەیە لە لێوارەوە بۆ لیوار لە جۆری (AMOLED Infinity Super) بە پێوانەی ٦.٤ ئینج.

بیستۆکی دەنگی ستریۆی بۆ دانراوە و دەنگەکە بە تەکنیکی (Dolby Atmos)یە.

مۆبایلەکە خاوەنی باترییەکی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرییە و بە گەورەترین باتری مۆبایلەکانی سامسۆنگ دادەنرێت، وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردووە بەشی یەک ڕۆژی تەواو دەکات، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ڕۆژە بێ مەترسی پەیوەندی و یارییە ڤیدیۆییەکان بکات و سەیری فیلمیش بێئەوەی ترسی تەواوبوونی بارگاوی بوونی باترییەکە هەبێت.

لەسەر ئاستی ئەمبارکردنی زانیارییەکان بە توانای ١٢٨ و ٥١٢ گێگا بایت بەردەستدەبێت.

ع.م