بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ویندۆزی ١١ توانایەکی زیاتری هەیە و لەڕووی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانەوە بەهێزترە.
هەروەها بەکارهێنانی ئەم سیستمە نوێییە ئاسانکاری دۆزینەوەی بەڵگە و ئەپڵیکەیشنەکان بۆ بەکارهێنەر دەکات و لەم ویندۆزە نوێیەوە دەتوانرێت خێراتر زانیاری و یارییەکان بەکاربهێندرێن.
ئەو کەسانەی ویندۆزی ١٠یان هەیە دەتوانن بەبێ بەرامبەر ویندۆزی ١١ داببەزێنن و واش بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەم ویندۆزە نوێیە بخرێتە بازاڕەوە.
ویندۆز بریتییە لە چەند سیستەمێکی کارپێکردن کە مایکرۆسۆفت پەرەیان پێدەدات. وەک یەکەم ناسینی بە ئەندامان، مایکرۆسۆفت سیستەمەکەی ناو نا Windows لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٥دا و ئێستاش تاوەکو وەشانی ویندۆز ١٠ بەردەستە و وەشانی ویندۆز ١١ش بەردەست دەبێت.
مایکرۆسۆفت؛ کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەرە، گرینگترین بەرھەمەکانی سیستمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسە، مایکرۆسۆفت لە ١٩٧٥دا دامەزراوە.
هـ.ئـ