سەردێڕ:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە یەک ساڵدا دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی بردووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-03

1155 جار خوێندراوەتەوە

کۆماپانیای ئاسیاسێل بۆ مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەمساڵیش هاوشێوەی پار ساڵ دوو خەڵاتی لە دیداری خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی (International Finance Awards) بردووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، ئەمساڵ بۆ دووەمجار و بۆ دوو ساڵ لەسەر یەک کۆمپانیاکەیان توانیویەتی دوو خەڵات لەدیداری خەڵاتی نێودەوڵەتی(International Finance Awards) بباتەوە.

دیداری خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی International Finance Awards، پلاتفۆڕمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات توانای پیشەیی و مرۆیی، توانای ڕابەرایەتی و بەهای پیشەیی لەسەر پێوەرێکی گەورە دەستنیشان بکات، کە تیایدا دیدارێکی ساڵانە و نێودەوڵەتییە، گرنگی و توانا پەیوەندیەکان و دیجیتاڵیەکان لەناو کۆمەڵگایەکی ڕکابەر و زۆر پێشکەوتووی جیهانی بزنس دەردەخات.

هاوکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵش دیدارەکە لەرێگای ئۆنلاینەوە لەپێناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی(WHO)  بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە چرا حسێن جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ رایگەیاند، "ئێمە شانازی دەکەین و ئۆخژنین کە هەڵبژێردراوین وەکو براوەکانی ئەو بەشە گەورانە لە خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی و دڵخۆشبووین بە هەڵبژاردنمان بۆ ئەو خەڵاتانە کە ئەمەش خەمخۆری ئاسیاسێڵ نیشان دەدات بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و پیشکەوتنی وەکو پێشەنگی دابینکەری پەیوەندیەکان لە عێراق."

پێشتریش، ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی GLOMO، "کە بۆ بەشداری بەرچاو " ی ئاسیاسێڵ، کە لە خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی لە کۆنگرێسی جیهانی مۆبایل (MWC) دەبەخشرێت لە بەرشەلۆنە. ئەو خەڵاتە ئاسیاسێڵ ی ناساند کە چالاکی و هاوکاری میلیۆنان پەنابەری کردبوو کە هەڵهاتبوون لە ناوچە ناجێگیرەکانی عێراق.

ئاسیاسێل پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، تاکو بەرواری مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، توانیویەتی ١٤.7 ملیۆن بەکارهێنەری سەرەکی و کڕیاری ڕەزامەند تێپەڕێنێت، ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خاوەنی پیشەی مۆبایل و تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراق ناسراوە و یەکەم کۆمپانیایە کە توانیویەتی کە لەسەرتاسەری ناوچەکانی عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندی و تیلیکۆمینیکەیشن پێشکەش بکات