ئەمڕۆ هەزار و ٣٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لەدایکبوونی ئیبن سینا دا کە بە میری پزیشکان ناسراوە، بەوبۆنەیەوە گوگڵ لەبری لۆگۆی سەرەکی وێنەی ئەوکەسایەتییەی داناوە.
ئەمڕۆ هەزار و ٣٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لەدایکبوونی ئیبن سینا دا کە بە میری پزیشکان ناسراوە، بەوبۆنەیەوە گوگڵ لەبری لۆگۆی سەرەکی وێنەی ئەوکەسایەتییەی داناوە.
ئیبن سینا زانای بواری پزیشکی و فەلسەفی و ئاینی، ناوی تەواوی (عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵا کوڕی حەسەن کوڕی عەلی کوڕی سینا)ە، لە ساڵی ٩٨٠ لە گوندی (ئەفشینە نزیک بوخارا) کە لە ئێستادا بە ئۆزبەکستان ناسراوە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٠٣٧کۆچی دوایی کردووە و لە ناوچەی هەمەدان نێژراوە.
ئەو زانایە نزیکەی ٢٠٠ کتێبی لە بوارە جیاوازەکان نوسیوە بەتایبەتی لەبواری فەلسەفی و پزیشکیدا.
دیارترین کتێبەکانی لە بواری یاسای پزیشکی بووە کە بۆ چەندین سەدە لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، ئەویش کتێبی "یاسای پزیشکی"یە، کە لە ناوەڕاستی سەدەی ١٧ لە زانکۆکانی ئەوروپا خوێنراوە.
ئیبن سینا چارەسەری بۆ زۆر بابەتی پزیشکی دۆزیوەتەوە جگە لە چارەسەری دەروونیی کە بۆ نەخۆشەکانی بەکاری دەهێنا.
ئیبن سینا بەناوبانگترین پزیشک و فەیلەسووف و بیرکاریناس و گەردوونناسی سەردەمی خۆی بووە.
نوسەری ئینسایکلۆپیدیایەکی زۆر گەورەیە کە زیاد لە ملیۆنێک وشەی لە خۆگرتووە. ئەو کتێبە زۆرینەی زانیارییە پزیشکیە کۆنەکان و سەرچاوە ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەی پاراستووە، بۆ ماوەی شەش سەدەش بە باڵاترین کتێبی پزیشکی بمێنێتەوە
زیاد لە (٧٦٠) جۆر دەرمانی باسکردووە و ناساندوونی و باسی شێوازی بەکارھێنانیان و کاریگەریەکانیشی کردوون. کتێبەکەش بووەتە باشترین و ڕاسترین سەرچاوەی پزیشکی ئەو سەردەمە.