دوا توێژینەوەی زانای گەردوونناسی "ستیڤن هاوکینگ" پاش مردنی بڵاوکرایەوە، پێشبینی دەکرێت کە توێژینەوەیەکی سادە بێت و پێچەوانەی توێژینەوەکانی دیکەی بێت.
دوا توێژینەوەی زانای گەردوونناسی "ستیڤن هاوکینگ" پاش مردنی بڵاوکرایەوە، پێشبینی دەکرێت کە توێژینەوەیەکی سادە بێت و پێچەوانەی توێژینەوەکانی دیکەی بێت.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە بە شێوەیەکی سادە باس لە تەقینەوە گەورەکەی گەردوون دەکات بە هێزێکی زۆر خێرا، بە جۆرێک باس کراوە وەک ئاوسانێکی گەورە هەبووبێت و پاشان تەقینەوە ڕوویداوە.
هەندێک پێیان وایە ئەم توێژینەوەیە پێویستە زیاتر کاری لەسەر بکرێت و بە نا تەواوی بەجێماوە، چونکە گەردوون نامۆیە و بەردەوام شتی نوێی تێدا دەدۆزرێتەوە.
بەڵام بە گوێرەی دوا توێژینەوەی هاوکینگ کە پاش مردنی بڵاوکرایەوە، ئەگەری کەمتر هەیە بۆ بوونی شتی نامۆتر لە گەردووندا، وەک پێشتر ئاماژەی پێدابوو لە توێژینەوەکانی دیکەیدا.
دوا توێژینەوەی هاوکینگ لە لایەن پسپۆڕێکی بواری گەردوونناسی نوسراوەتەوە لە زانکۆی لیوڤێن لە بەلجیکا، ئەم پسپۆڕە وتی:" هەمیشە هەستم دەکرد کە هاوکینگ نایەوێت کۆڵبدات، هیچ کات نیشانەیەکی پێوە دیار نەبوو بەڵام هەستم دەکرد ئەم توێژینەوەیە دوا کاری گەشتەکەی دەبێت".