ماڵپەڕی Macotakara هەندێک زانیاری لەسەر دیزاینی ئایفۆن-١٣ ی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوکردەوە کە بڕیارە لەم ساڵدا بیخاتە بازاڕەکانەوە.
بەپێی ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکرێت کە دیزاینی سەرەتایی مۆبایلە نوێکەی ئەپڵ کامێرا سەرەکیەکەی کە لە بەشی پشتەوەیەتی سێ لێنزی دەبێت و هەستەوەری lidarی پێوە دەبێت و دەنگۆی ئەوە هەیە کە چوارچێوەکەی بەراورد بە ئایفۆن-١٢ بچوکتر بێت، دوگمەکانی سەر مۆبایلە نوێکە هەمان شێوەی ئافۆن-١٢یان دەبێت و جیاوازیەکی زۆریان نابێت.
وا بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ئەیلولی داهاتوو ئایفۆن-١٣ بە چەند تایبمەندیەکی نوێوە بخرێتە بازاڕەکانەوە.