سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا کە زۆرترین داهاتی هەیە

فۆتۆ: 
2018-08-02

8108 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا لە سەرتاسەری جیهاندا کە زۆرترین داهاتی هەیە و بڕی داهاتەکەی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن دۆلار.


کۆمپانیای ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا لە سەرتاسەری جیهاندا کە زۆرترین داهاتی هەیە و بڕی داهاتەکەی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن دۆلار.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "cnn" ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ کە بەرهەمهێنەری ئایفۆنە داهاتەکەی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن دۆلار و ٢٠% زیاتر داهاتی هەبوو لەمساڵدا، ئەمەش یەکەمجارە کۆمپانیایەک ئەو ڕێژە داهاتەی هەبێت.

دەربارەی ئەم دەستکەوتەش کۆمپانیای ئەپڵ سوپاسی تایبەتی بەکارهێنەرانی ئایفۆنی کرد بەتایبەت ئەو کەسانەی ئایفۆنی ٨، x  بەکاردەهێنن لە سەرتاسەری جیهاندا و بەتایبەت چین و ژاپۆن.

ئەم ڕیکۆردە دەبێتە ڕووداوێکی گرنگ لە بواری تەکنەلۆژیادا، چونکە یەکەمجارە کۆمپانیایەک داهاتەکەی بگاتە ئەو ئاستە، لەکاتێکدا ئەمازۆن زۆرترین داهاتی ٩٠٠ ملیار دۆلار بووە و گوگڵ ٨٠٠ ملیار دۆلار، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ ڕیکۆردی شکاند و داهاتی گەیشتووەتە یەک ترلیۆن دۆلار.