پسپۆڕێکی بواری بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژەی بە ئەوە کرد، نرخی ئایفۆن ٩ بە بەراورد بە بەرهەمەکانی پێشووتری ئەپڵ ئابوریترە و پێشبینیش دەکات كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م مۆبایله‌یەدا شوێنی دوو سیم‌كارت جێگیر بكات.
پسپۆڕێکی بواری بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژەی بە ئەوە کرد، نرخی ئایفۆن ٩ بە بەراورد بە بەرهەمەکانی پێشووتری ئەپڵ ئابوریترە و پێشبینیش دەکات كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م مۆبایله‌یەدا شوێنی دوو سیم‌كارت جێگیر بكات.
مۆرگان ستانلی پسپۆڕی بواری بانكی نێوده‌وڵه‌تی کە پێشتر زۆرێک لە پێشبینیەکانی بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ دروست بووە ئاماژەی بە ئەوە کردووە، ئەپڵ هێشتا ناوی ئایفۆن ٩ی دیاری نەکردووە و نرخی مۆبایلەکەش بە گێگابایت ٦٤ لە نێوان ٦٠٠- ٧٠٠ دۆلار دەبێت و ئەپڵ بۆ یەکەم جار شوێنی دوو سیمکارت جێگیر دەکات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، نرخی موبایلی ٢٥٦ گێگابایتیش لە نێوان ٧٥٠-٨٥٠ دۆلار دەبێت بەراورد بە ئایفۆن X باریکترە.
باسی لەوەشکردووە، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٦.١ ئینجه و له جۆری lcd وخاوه‌نی یه‌ك كامێرای سه‌ره‌كییه.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، نوێتربین جۆری مۆبایلی ئایفۆن X قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٥.٨ ئینجە و قه‌باره‌ی یادگاكه‌ی (٦٤-٢٥٦ گێگابایت) ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی له نێوان ٨٠٠-٩٠٠ دۆلاردا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جۆری ئایفۆن X پڵه‌س نرخه‌كه‌ی له نێوان ١٠٠٠-١١٠٠ دۆلاردا ده‌بێت كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٦.٥ ئینجه و له جۆری OLED ده‌بێت.
پێشبینی ئەوەشی کردووە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی تری هەبێت لەوانە دەتوانرێت بە ناسینەوەی دەموچاوی خاوەنەکەی و بە دەستیش بکرێتەوە، بەشێوەی وایەرلێسیش بارگاوی بکرێتەوە، لەڕووی سیستەمی دەنگیشەوە دووهێندەی ئایفۆن ٨ دەنگی بەرزتر دەبێت.
هــ.حــ