فۆتۆ:
2021-02-19
15136 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی مۆبایل بەشی زۆری ئەو کارتی ئەپڵ ئایدیانەی دەیفرۆشن بە کڕیارەکانیان بەتایبەت بۆ جۆری مۆبایلی ئایفۆن ساختەن، بەکارخستنی ئەو ئەپڵ ئایدیانە جگە لە مەترسی لە کارخستنی ئامێری مۆبایلەکان، دەتوانرێت لەو رێگەیەوە زانیاری بەکارهێنەران دزەپێبکرێت.
شارەزایەکی بواری ئایتی و موبایل باس لەوە دەکات، ئەو کارتانە لەسەر سێرڤەرێک دروستدەکرێت و دوای ماوەیەک بەهۆی چالاکنەکردنەوەی سێرڤەرەکەوە ئەو ئەپڵ ئایدیانە لەکاردەکەون.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان کە ئەپڵ ئایدی ساختە بەکارنەهێنن چونکە زانیارییە کەسیەکانیان دەکەونە دەست کەسانی دیکە و ئاسایشی ئامێری مۆبایلەکانیان پارێزراونابێت.