سەردێڕ:

سامسۆنگ شاشەیەکی بۆ مۆبایلەکانی ئاشکراکردووە بەرگەی شکان دەگرێت

فۆتۆ: 
2018-07-26

8133 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور بۆ ئامێر و بەرهەمە ئەلکترۆنییەکان، شاشەیەکی نەرمی دروستکردووە کە بەرگەی شکان دەگرێت و دەکرێت بنوشتێنرێتەوە.


کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور بۆ ئامێر و بەرهەمە ئەلکترۆنییەکان، شاشەیەکی نەرمی دروستکردووە کە بەرگەی شکان دەگرێت و دەکرێت بنوشتێنرێتەوە.

 

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، بەمدواییانە شاشەیەکی ناوازەی گەشەپێداوە کە دەبێتە شۆڕشێک لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان و لە تاقیگەکانی "ئەندەر ڕایتیرز" بەڵگە نامەی داهێنانی پێدراوە.

 

سامسۆنگ ڕوونیکردەوە، لەو بەرهەمە نوێیەیدا پشتی بە مادەیەکی پلاستیکی بەستووە و ناشکێت و دەتوانرێت بنوشتێتەوە و زۆر ڕوونترە لە شاشەکانی لەوەوبەر و تایبەتمەندی ئۆلیدی هەیە کە لەئێستادا لە شاشەی هەندێک لە تەلەفزیۆنەکاندا بەکاردێت.

 

بە وتەی کۆمپانیاکە بەکارهێنانی شاشەکە تەنها بۆ بواری شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان نییە، بەڵکو دەکرێت بۆ پیشەسازییەکانی وەک ئوتۆمبیل و کەلوپەلی سەربازی و ئامێری یارییە ئەلکترۆنییەکان بەکاربهێنرێت.

 

ئاشکراکردنی ئەو شاشە نوێیەی کۆمپانیای سامسۆنگ لەکاتێکدایە، فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان دووچاری بێبازاری بووە و پێشبینی ئەوەش دەکرێت ئەو کەرتە ئابورییە گەورەیە ڕووبەڕووی بێبازاڕییەکی کتوپڕ ببێتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کۆمپانیاکانی مۆبایل لە ئێستادا بەر لە ئاشکراکردنی بەرهەمە نوێیەکانیان، سەرەتا هەندێک لە تایبەتمەندی بەرهەمەکانیان ئاشکرادەکەن، بەرلەوەی بیخەنە بازاڕەوە، بەتایبەت لە تایبەتمەندی خێرایی و گەورەیی شاشە و باشترکردنی کوالیتی کامێرا و بەرگەگرتنی ئامێرەکە بۆ ئاو و تایبەتمەندی ناسینەوە.

 

ع.م