سەردێڕ:

دۆزینەوەیەکى گەورە لەسەر مەریخ، ئەگەرى ژیان لەو هەسارەیە بەهێزدەکات

فۆتۆ: 
2018-07-25

34648 جار خوێندراوەتەوە

زانایانى گەردون ڕایانگەیاند بەدواداچونیان بۆ هەندێ ئاماژە کردووە لەسەر بوونى گەنجینەیەکى گەورەى ئاو لە مەریخدا، ئەوەش ئەو ئەگەرە بەهێزدەکات کە ژیان لە مەریخدا گونجاوبێت.


زانایانی گەردون ڕایانگەیاند بەدواداچونیان بۆ ھەندێ ئاماژە کردووە لەسەر بوونی گەنجینەیەکی گەورەی ئاو لە مەریخدا، ئەوەش ئەو ئەگەرە بەھێزدەکات کە ژیان لە مەریخدا گونجاوبێت.

 ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، بە ئەندازەی قوڵی یەک میل  لەژێر سەھۆڵبەندانی باشوری ھەسارەی مەریخدا بەدواداچوونیان بۆ ئاوی ڕۆیشتوو کردووە، ئەوەش تا ئێستا ناڕوونییەکی گەورە بووە بۆ زانایان.

زاناکان لە نوێترین دۆزینەوەیاندا پشتیان بە بەدواداچونەکانی دەستەی "مارس ئێکس پرێس"ی سەربە ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا بەستووە سەبارەت بە مەریخ کە دەڵێت، ئاستی  ئاوی گلدراوە تیایدا دەگاتە ١٢ میل، ئەوەش دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە.

پێشتر، زاناکان ھیچ جۆرە ئاوێکی وەک ئەمەی ئێستایان لەسەر مەریخ نەدۆزیبویەوە، ئەم دۆزینەوە گەورەیەش زۆر پرسیاری زانستی دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی ئایا ژیان بە بەدەوامی لەسەر مەریخ بوونی دەبێت.
تا ئەمڕۆ، جۆگە ئاوە وشکەوەبووەکانی سەر مەریخ تاکە بەڵگەبوون لەسەر ئەوەی کە پێش ملیۆنان ساڵ ئاو لەسەر مەریخ ھەبووە.

جون بریدگز مامۆستا و توێژەر لە زانکۆی لیستەری بەریتانیا ڕونیکردەوە کە زاناکان شیکردنەوەیەکی وردیان بۆ زانیاری و داتاکان کردووە پێش ئەوەی تەئکید لەسەر بوونی ئاوێکی زۆر بکەن لەسەر ھەسارەی سور، بەڵام ئیلینا باتینیلی لێکۆڵەر لە زانکۆی ڕۆما دەڵێت، "مەحاڵە بزانرێت ئەو ئاوە گلدراوەی کە لەسەر مەریخ تێبینیکراوە دەریاچەیە یان بەشێکە لە ئاوی ناوجەرگەی مەریخ خۆی".
س.س