سەردێڕ:

تێچووی دروستکردنی ئایفۆنە نوێیەکان چەندە؟

فۆتۆ: 
2020-11-28

3664 جار خوێندراوەتەوە

تاقیگەیەکی پشکنینی ژاپۆنی تایبەت بە کردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تێچووی دروستکردنی دوو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵی دیاری کرد کە بریتین لە ئایفۆن ١٢ و پڕۆ.


تاقیگەیەکی پشکنینی ژاپۆنی تایبەت بە کردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تێچووی دروستکردنی دوو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵی دیاری کرد کە بریتین لە ئایفۆن ١٢ و پڕۆ.

تاقیگەی " Fomalhaut Techno Solutions" وتی، تێچووی دروستکردنی ئایفۆن ١٢ ٣٧٣ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕ ناکات، لەکاتێکدا تێچووی ئایفۆن پرۆ ٤٠٦ دۆلار تێناپەڕێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئایفۆن ١٢ لە ئێستادا لە نەرخی ٨٢٩ دۆلار دەستپێدەکات و پرۆ بە ٩٩٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

هەروەها تاقیگەکە لە وێنەیەکدا روونی کردووەتەوە کە هەریەکە لە پێکهاتەکانی مۆبایلەکە لەکوێوە هێندراوە، بەجۆرێك رێژەی %٢٦.٨ی پێکهاتەکانی دوو مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ لە کۆریای باشوورەوە هێندراوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە رێژەی %٢١.٩ و ژاپۆن بەڕێژەی %١٣.٦ دەبێت.

ژ.ن