سەردێڕ:

ئەپڵ بە فەرمی کێشەکانی ئایفۆن ١٢ی پشتڕاست کردەوە

فۆتۆ: 
2020-11-24

3360 جار خوێندراوەتەوە

ئایفۆن ١٢ نوێترین بەرهمەنی کۆمپانیای ئەپڵە کە لەم دواییانەدا خرایە بازاڕەکانە و فرۆشێکی زۆری هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بێ کێشە نیە و کۆمپانیاکە بە بێدەنگی باسی لە کێشە هاردوێریەکانی مۆبایلە نوێکەی کرد.

بەپێی دۆکیومێنتێک کە بە دەست ماڵپەڕی "ماک رومەرس" گەیشتووە، ئەپڵ ئاگادارە لە بوونی کێشە لە شاشەکەدا و تێکچوونی رەنگەکانی سەوز و رەساسی و چەند کێشەیەکی تر لە رووناکی سەر شاشە.

هەرچەندە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ باسیان لە کێشەی تێکەڵبوونی رەنگەکان کرد لە ئایفۆن ١٢ دا، بەڵام دۆکیومێنتەکانی ئەپڵ ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیەکە بە سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری راگەیاندووە کە " چاک کردنەوە بۆ ئەو ئایفۆنانە نەکەن، کە ئەو کێشانەیان هەیە."، هەرچەندە کە ئەم کارە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٢ توڕە دەکات، بەڵام ئەپڵ هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە کە تیایدا ئەو کێشانە چارەسەر دەکات.

ئایفۆن ١١ی پێشوو کێشەی سەوز بوونی شاشەی هەبوو، بەڵام لەژێر ناوی بیمەی دڵنیای هەندێک لەو مۆپبایلانەی وەرگرتەوە کە ئەو کێشەیەیان هەبوو، و توانی دوای دوو مانگ لە دەرچوونی ئای ئۆ ئێسی ١٣.٦.١ توانی کێشەکە دیاری بکات و چارەسەری بکات.