شارەزایەکی بواری سکیوریتی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان ئاشکرایکردووە، کە بۆی دەرکەوتووە لاوازییەک لەبەشی سکیوریتی مەسنجەردا هەیە، هاککەران دەتوانن لەرێگای ئەو لاوازییەوە سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانی سستمی ئەندرۆیددا بکەن.

ناتالی سلیڤانۆک توێژەر لە تیمی سەلامەتی " پرۆژەی زیرۆ"، لە تویتێکدا باسی لەوەکردووە، کۆمپانیای فەیسبوک بڕی ٦٠ هەزار دۆلاری وەک خەڵات پێداوە، دوای ئەوەی ئەو هاوکاری کۆمپانیاکەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
هاوکات کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند، چارەسەری گرفتێکی ئەلکترۆنییان لە مەسنجەری فەیسبوکدا کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک حاڵەتی هاککردن و هەوڵدان بۆ هاککردن تۆمارکرا.
توێژەرەکە، مانگی رابردوو کۆمپانیای فەیسبوکی لەبارەی گرفتەکەوە ئاگادارکردبووەوە، بەڵام تا ئەم هەفتەیە گرفتەکە چارەسەر نەکرابوو.
لەساڵی ٢٠١٨شدا، سلیڤانک ئاشکرایکرد کە بەهۆی درووستبوونی گرفتێکەوە لە بەرنامەی واتسئەپ، هاککەران دەیانتوانی هەر موبایلێک هاکک بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی کە بەکارهێنەرەکە لەڕێگای ڤیدیۆوە پەیوەندی کردبێت.