سەردێڕ:

چوار یاسا بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی مۆبایلە زیرەکەکەت

فۆتۆ: 
2020-11-13

8719 جار خوێندراوەتەوە

مۆبایلە زیرەکەکان بە شێوەیەک خۆیان خزاندۆتە ژیانی رۆژانەوە، کە رۆژێک بەبێ مۆبایلە زیرەکەکان بەزەحمەت بەڕێ دەکرێت.


مۆبایلە زیرەکەکان بە شێوەیەک خۆیان خزاندۆتە ژیانی رۆژانەوە، کە رۆژێک بەبێ مۆبایلە زیرەکەکان بەزەحمەت بەڕێ دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، پەیڕەو کردنی ئەم چوار یاسایە تەمەنی مۆبایلە زیرەکەکان درێژ دەکات:

١- کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوە دەبێت، کە پڕ بوو جێی مەهێڵە، ئەم شتە زیاتر لەو کاتانەدا روودەدات لە مۆبایلەکە دەکەیت بە شەحنەوە پێس ئەوەی بخەویت، هەر کە خەوت لێکەوت ئیتر بیرت دەچێتەوە و ئاگاداری نابیت کە بە شەحنەوەیە.

٢- مۆبایلەکەت پێویست ناکات هەمیشە لە سەدا سەد شەحنی تێدا بێت، بەڵکو ئەمە زیان بە پاتریەکەی دەگەیێنێت، و باشترە کە هەردەم برێکی کەم بمێنێت بۆ پڕ بوون.

٣- لە هەر کاتێکدا بوارت هەبوو، مۆبایلەکەت بکە بە شەحنەوە، چاوەڕێ مەکە تا خۆی بە تەواوی داببەزێ ئەوسا بیکەیت بە شەحنەوە.

٤- رێگە لە زۆر گەرم بوونی مۆبایلەکەت بگرە، و لە کاتێکدا دەیکەیت بە شەحنەوە کەڤەرەکەی لێبکەرەوە، ئەمە رێگری لە گەرم بوونی دەکات لە کاتی شەحن کردنەوەدا.

4 Rules to Help Double Your Phone’s Lifespan