سەردێڕ:

واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد

فۆتۆ: 
2018-07-22

9446 جار خوێندراوەتەوە

واتسئەپ، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن لە ئینتەرنێت، تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد و لەڕێیەوە زانیاری زیاتر دەدرێت بە خوێنەران لەبارەی ئەو نامانەی کە بۆیان دێت.


واتسئەپ، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن لە ئینتەرنێت، تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد و لەڕێیەوە زانیاری زیاتر دەدرێت بە خوێنەران لەبارەی ئەو نامانەی کە بۆیان دێت.

خزمەتگوزارییەکە وشەی "Forwarded"ی بۆ ئەو نامانە زیادکردووە کە بەکارهێنەرێک لە کەسێکی دیکەوە پێی گەیشتووە بەبێ ئەوەی خۆی نووسیبێتی، واتە کاتێک نامەیەکت لە کەسێکەوە بۆ دێت تۆش هەمان نامەی ئەو کەسە دەنێریتەوە بۆ کەسانی دیکە و ئەوانیش لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە دەزانن کە نامەکە خۆت نەتنووسیوە.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەران ستایشی ئەو تایبەتمەندییەیان کردووە بە جۆرێک یارمەتییان دەدات زانیاری لەبارەی ئەو نامانەوە بزانن کە لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە پێیان دەگات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە خزمەتگوزارییەکە لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەواڵی ناڕاست و درۆ بەتایبەت لە هیندستان.

واتسئەپ خزمەتگوزاری پەیوەندی و نامەناردنی ئۆنلاین، لە ساڵی ٢٠٠٩وە دامەزراوە و کۆمپانیای فەیسبوک خاوەندارێتی دەکات.

ک.ئ

واتساب