سەردێڕ:

فەیسبوک و واتسئەپ نوسینگە لە عێراق دەکەنەوە

فۆتۆ: 
2020-10-25

2974 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، هەردوو کۆمپانیای فەیسبوک و واتسئەپ بەنیازن نوسینگەیان لە عێراق بکەنەوە.


وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، هەردوو کۆمپانیای فەیسبوک و واتسئەپ بەنیازن نوسینگەیان لە عێراق بکەنەوە.

باسم ئەسەدی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی و زانیارییەکان لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، کردنەوەی نوسینگەکانی هەردوو کۆمپانیای فەیسبووک و واتسئەپ و هەر کۆمپانیایەکی تر لە عێراق، ئامانج لێی کارکردنی وەزارەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانە بۆ رادەستگەیشتنە بەو کۆمپانیایانە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە پێویستی بە ئاسانکاری هەیە لەلایەن حکومەت و بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەت و دەستەی راگەیاندن، سەرەڕای ئەوەی پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان خۆیان تا بتوانن نوسینگەکانیان لە عێراق بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، هەماهەنگیدەکی زۆر هەیە بۆ بەگەڕخستنی میکانیزمەکان و چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆی ئەپڵیکەیشنەکان و رێکخستنی بەکارهێنانیان، تەنانەت هەندێجار پێویستی بە دانانی یاساش هەیە بۆ رێکخستنیان نەک سنوردارکردنی ئازادی هاوڵاتی.

جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی سوودی کردنەوەی ئەم جۆرە نوسینگانە بۆ عێراق ئەوەیە لە رووی نێودەوڵەتییەوە بەهای خۆی هەیە و جێگەی بایەخە، هاوکات لە رووی ئەمنیشەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگە.