سەردێڕ:

'یەکەم تۆڕی پەیوەندیکردن لەسەر مانگ دادەنرێت'

فۆتۆ: 
2020-10-20

3367 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی دروستکردنی پێداویستی مۆبایل و پەیوەندییەکانی فنلەندی رایگەیاند، یەکێک لەبەشەکانی کۆمپانیاکە سستمی پەیوەندییەکانی لەرێگەی بەکارخستنی نەوەی چوارەمی بەرهەمەکانی دادەمەزرێنێت، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو کەشتییە جێگریبکات کە لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٢ لەسەر رووی مانگ دەنیشێتەوە.


کۆمپانیایەکی دروستکردنی پێداویستی مۆبایل و پەیوەندییەکانی فنلەندی رایگەیاند، یەکێک لەبەشەکانی کۆمپانیاکە سستمی پەیوەندییەکانی لەرێگەی بەکارخستنی نەوەی چوارەمی بەرهەمەکانی دادەمەزرێنێت، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو کەشتییە جێگریبکات کە لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٢ لەسەر رووی مانگ دەنیشێتەوە.

کۆمپانیای نۆکیای فنلەندی رایگەیاند، یەکێک لە بەشەکانی کۆمپانیاکە سستمی پەیوەندیکردن لەسەر رووی مانگەوە دادەمەزرێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش نەوەی چوارەمی تەکنەلۆژیاکانی دەخاتەکار، کۆمپانیای نۆکیا وردەکاری زیاتری لەسەر بەشداریکردنی لەو پرۆژەیەدا خستووەتەڕوو، کە ئەوەش پاش ئەوە دێت، لە هەفتەی رابردوو ناسا پرۆژەکەی خۆی بۆ جێگیرکردنی مرۆڤ لەسەر مانگ راگەیاند.

نۆکیا رایگەیاند، ناسا بڕی ١٤ ملیۆن  و ١٠٠ هەزار دۆلار دەدات ئەو کۆمپانیایە بۆ دامەزراندنی تۆڕی پەیوەندییەکان.

مارکۆس وێڵدۆن، بەرپرسی باڵای تەکنەلۆژیا لە کۆمپانیای نۆکیا رایگەیاند، "تۆڕەکانی پەیوەندیکردن جێگەی متمانە و خاوەن توانای بەرزدەبن، تا پاڵپشتی جێگیرکردنی مرۆڤ لەسەر روی مانگ بەشیوەیەکی بەردەوام بکەن".

دەشڵێت، کۆمپانیاکە پێداویستی بنەڕەتی وێستگەکە و ئاڵوگۆڕی هەوا و پرۆگرامەکانی  دیزاندەکات، تا بتوانێت بەرگەی هەڵدانی قورس و نیشتنەوەی لەسەر رووی مانگ و دۆخی قورسی بۆشایی ئاسمانی هەبێت.

هەردوو کۆمپانیای نۆکیای فنلەندی و ئەنتۆیتف ماچینزی ئەمریکی هاوبەشیدەکەن لە دروستکردنی 'بنکەی نیشتنەوە'ی بچوک کە دەتوانێت بگاتە چاڵەکانی سەر رووی مانگ، کەلەلایەن ناساوە دەستنیشانکراون.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی بڕی ٣٧٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەشی ١٤ کۆمپانیای جیهانی بواری تەکنەلۆژیا کردووە بۆ دابینکردنی بەرنامەی نیشتنەوەی کەشتی 'ئارتمیس' لەسەر رووی مانگ، بە ئامانجی دامەزراندنی بنکەیەک و جێگیرکردنی مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر مانگ.