سەردێڕ:

ئەپڵ مۆبایلێک دروستدەکات شاشەکەی لەکاتی شکاندا خۆی چاکدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-09

19012 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەوڵی ئەوەدان لە نوێترین کاری داهاتوویاندا مۆبایلێک دروست بکەن، کاتێک شاشەکەی شکا بتوانێت بەشێوەی ئۆتۆماتیکی خۆی چاکبکاتەوە و پێویست بە گۆڕینی نەکات.


کۆمپانیای ئەپڵ لە هەوڵی ئەوەدان لە نوێترین کاری داهاتوویاندا مۆبایلێک دروست بکەن، کاتێک شاشەکەی شکا بتوانێت بەشێوەی ئۆتۆماتیکی خۆی چاکبکاتەوە و پێویست بە گۆڕینی نەکات.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی patently Apple دا هاتووە، یەكێك لە ئاپڵیكەیشنەكانی ئەپڵ پەیتێنت لە پلانیدا هەیە مۆبایلێکی زیرەک بەرهەمبهێنن، كە توانای نوشتانەوەی هەبێت و لە ئەگەری شكانی شاشەكەیدا خۆی چاكبێتەوە بەبێ ئەوەی خاوەنی مۆبایلەکە هیچ کارێک لەو بارەیەوە بکات و بیگۆڕێت، بەڵکو ئۆتۆماتیکی شاشەکە خۆی چاکدەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی ڕوودانی ئەو کارە ئاشکرانییە، بەڵام ئەگەری هەیە لەكاتی بارگاویكردن (شەحنكردن)ی مۆبایلەکەدا پلەی گەرمی، رووناكی و كارەبا بەكاربهێنێت بۆ دروستكردنی توێژێكی پارێزەر بەسەر شاشەكەدا.

ئ.ل