کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کاتی بڵاوکردنەوەی "ئایفۆن١٢"ی بۆ ئاشقانی مۆبایلەکەی راگەیاند.
کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کاتی بڵاوکردنەوەی "ئایفۆن١٢"ی بۆ ئاشقانی مۆبایلەکەی راگەیاند.
کۆمپانیاکە لە ١٣ی تشرینی یەکەم و لە کۆنگرەیەکدا تایبەت بە نمایشکردنی iPhone 12 لە ژێر ناویHi, Speed " سڵاو.. خێرای" ئەنجام دەدات، کە زۆر کەس پێیانوایە تێکەڵەی نەوەی پێنجەم و پەیوەندییەکانە یان خێراییەکی چارەسەر، هەروەک ڕۆژنامەی ئیندپێندت ئاماژەی پێکردووە.
ئەپڵ چوار جۆر لە مۆبایلی iPhone 12 بە قەبارەکانی 5.4 (iPhone 12) و دووانی 6.1 (iPhone 12 Max و iPhone 12 Pro) و 6.7 (iPhone 12 Pro Max) ئینج نمایش بکات.
ئەگەری هەیە ئایفۆنەکانی iPhone 12 و iPhone 12 Max لە پشتەوە دوو کامێرایان هەبێت، لە کاتێکدا کە iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max لە پشتەوە سێ کامێرای ئاست بەرز و هەستەوەرێکی زیاتر بە ناوی LiDAR Scanner تایبەت بە ڕاستی خەیاڵی تێدا دەبێت.
نرخی ئایفۆنە نوێیەکە لە نێوان ٦٤٩ دۆلار بۆ زیاتر لە هەزار و ٩٩ دۆلاردا بێت، ڕوکارەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و هاوشێوەی ئایفۆن ٤ دەبێت.
ئ.ل