لەگەڵ هەموو تازەگەرییەکی نوێدا کە لەگەڵ سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا دەکرێت، هەرجارە و چەند کێشەیەک ڕوودەدات لە ئایفۆنەکاندا.
لەگەڵ هەموو تازەگەرییەکی نوێدا کە لەگەڵ سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا دەکرێت، هەرجارە و چەند کێشەیەک ڕوودەدات لە ئایفۆنەکاندا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، کۆمپانیای ئەپڵ ئامۆژگارییەکی بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی ئایفۆن و ئەپڵ وۆچ بەکاردەهێنن بە مەبەستی چارەسەرکردنی زوو دابەزینی پاتری ئامێرەکان.
سەرەتا ئامێرەکە لە ڕێی ئای کلاودەوە باک ئەپ دەکەیت، و ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی ئای کلاود لە ئامێرەکەدا نەبوو دەتوانی مەجالێک بە سڕینەوەی هەندێ شتی زیادە لە بیرگەی ئامێرەکەدا تا شوێنی باک ئەپ کردنەوە ببێتەوە، دواتر ئامێرەکە ڕیسێت دەکەیتەوە و کێشەکەت چارەسەر دەبێت.
ئەم کێشەیە لە نوێترین ئەپدەیتی IOS 14 ی ئایفۆن و IOS 7 ی ئەپڵ وۆچ دا هەیە، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە بەهۆی ئەو تازەگەرییانەی لە سیستەمی ئامێرەکەدا دەکرێت، دوای نزیکی حەفتەیەک لە باک ئەپ کردن و ڕیسێت کردنی ئامێرەکە سیستەمە تازەکە بە تەواوی جێگیر دەبێت و ئەو کێشانەی نامێنێت.