سەردێڕ:

​ئەپڵ دوگمەیەک بۆ بەشی پشتەوەی ئایفۆنەکان زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-20

18810 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین ئەپدەیتی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئایفۆن، دوگمەیەک بۆ بەشی پشتەوەی مۆبایلە زیرەکەکە زیاد دەکرێت.


لە نوێترین ئەپدەیتی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئایفۆن، دوگمەیەک بۆ بەشی پشتەوەی مۆبایلە زیرەکەکە زیاد دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەپدەیتی “IOS 14” دوگمەیەک بۆ بەشی پشتەوەی ئایفۆنەکان زیاد کراوە بۆ ئاسانتر کۆنتڕۆڵ کردنی مۆبایلەکان لەلایەن بەکارهێنەرەکانیانەوە.

بۆ زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە سەرەتا ئایفۆنەکەت ئەپدەیت بکەرەوە، ئینجا بچۆرە بەشی "settings" و لەوێوە بۆ "Accessibility" دواتر بۆ بەشی "Touch"، دواتر بڕۆرە خوارەوە بە هەڵبژاردنەکاندا تا دەگەیتە "Back Tap"، کە چوویتە سەر ئەو بەشە کۆمەڵێک هەڵبژاردنت دەداتێ وەکو(گرتنی وێنەی شاشەکە، گۆڕینی بەرز و نزمی دەنگی مۆبایلەکە،....)، هەر دانەیەک لەوانە هەڵبژێریت دەتوانیت دواتر بەو دوگمەیەی پشتەوە کۆنتڕۆڵی بکەیت، بەڵام ئاگاداربە ئەگەر بەرگی پشتی مۆبایلەکە(کەڤەر) زۆر ئەستور بێت ڕەنگە دوگمەکە ئیش نەکات.

 

Credit: Apple

New Apple iOS Update Turns The Back Of Your Phone Into A 'Button'