سەردێڕ:

بلاک فلای نوێترین هەوڵى فڕینى ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمبێلیش فڕی
فۆتۆ: 
2018-07-18

6527 جار خوێندراوەتەوە

فڕینى ئەو ئۆتۆمبێلەى کە پێویستى بە مۆڵەتى فڕۆکەوانى نییە لە کالیفۆڕنیا خرایەڕوو.مێشى ڕەش (بلاک فلای) دەتوانێت بۆ بەرزى ٤٠ کیلۆمەتر بفڕێت. ئەم ئۆتۆمبێلە فڕیوە لەلایەن لارى پەیج یەکێک لە دامەزرێنەرانى گوگڵەوە خەرجیەکەى دابینکراوە. ​


مێشى ڕەش (بلاک فلای) دەتوانێت بۆ بەرزى ٤٠ کیلۆمەتر بفڕێت. ئەم ئۆتۆمبێلە فڕیوە لەلایەن لارى پەیج یەکێک لە دامەزرێنەرانى گوگڵەوە خەرجیەکەى دابینکراوە.هەروەها پەیج لە پشت دروستکردنى کیتى هاوکەوەیە کە ئێستا لە ئەمریکا تاقیکردنەوەى بۆ دەکرێت و هەوڵێکى کەسى فڕۆکەوانییە لە لاس ڤێگەس.

بلاک فلای، لە کەنەدا تاقیکرایەوە چونکە دەسەڵاتى فڕۆکەوانى ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، ئەم ئوتۆمبێلە ناتوانێت بە ڕیگاى وشکانیدا بڕوات و تەنها یەک کەس هەڵدەگرێت و بە سیستمێکى پاڵپێوەنەرى هەشت لا کاردەکات کە بەسەر هەردوو باڵەکەیدا دابەشبووە، کارکردنى زۆر ئاسانە، چ لە فڕین و چ لە نیشتنەوەشدا.

دارین پلیسانس بەڕێوەبەرى کۆمەڵەى ئەزمونکردنى فڕۆکەوانى ئەمریکا دەڵێت، ''من تا ئێستا هیچ شتێکى ترى وەک بلاک فلایم نەبینیوە، ڕاستە ئەم ئۆتۆمبێلى فڕینە پێویستى بە مۆڵەت نییە بەڵام ئەوانەى دەیانەوێت لێیبخوڕن و سوارببن، دەبێت مەشقیان پێبکرێت بۆئەوەى بە بەکارهێنانى ئاشنا ببن.

کاتێک تۆ پەنجە لەسەر دوگمە دادەگریت کۆنتڕۆڵى تەواوت بەسەر ئەم ئۆتۆمبێلەدا هەیە، کاتێک لە ناوەڕاستى ئاسمان دەوەستیت و دوگمەى کۆنتڕۆڵ دادەگریت فڕۆکەکە سارد دەبێتەوە.

مۆزەخانەى هیلەرى فڕۆکەوانى لە باکورى کالیفۆڕنیا گۆڕستانى ئەو هەوڵە شکستخواردووانەیە کە بۆ دروستکردنى ئۆتۆمبێلی فڕیو دراون. بەڵام ویلى تێنەر، بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى کارپێکردنى فڕۆکە،  بڕواى وایە ئەم هەوڵە نوێیەى فڕینى ئۆتۆمبێل جێدەگرێت، هەروەک دەسەڵاتەکانى فڕۆکەوانیش لەگەڵ ئەم بیرۆکە نوێیەدا کۆکن، ویلى دەڵێت، ''ئێمە ئێستا تەکنەلۆژیامان هەیە، بەڵام ئایا تووشى پێکدادان دەبین؟ لەوانەیە، چونکە ئۆتۆمبێلەکان هەموو ڕۆژێک بەیەکدا دەکێشن و ڕووداوى هاتوچۆ دروستدەکەن".

س.س