سەردێڕ:

کاتی بەردەستبوونی پلەیستەیشن5 راگەیەنرا

فۆتۆ: 
2020-09-18

12637 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سۆنی رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمدا (مانگی ١١ی ئەمساڵ) پلەیستەیشن5 بە نرخی ٤٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنت دەخاتە بازاڕەوە.


کۆمپانیای سۆنی رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمدا (مانگی ١١ی ئەمساڵ) پلەیستەیشن5 بە نرخی ٤٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنت دەخاتە بازاڕەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی رایگەیاندووە، کە بۆ ئەمجارە دوو جۆر لە پلەیستەیشن5ی بەرهەمهێناوە، نرخی جۆرێکیان بە ٤٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنتە کە بە (شریتی سیدی) کاردەکات و دەبێت یارییەکانی بۆ بکڕدرێت. نرخی جۆری دووەمیشیان بە ٣٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنتە کە بەبێ (شریتی سیدی) و لە رێگەی ئەپدەیتکردنەوەوە کاردەکات.

گیلهێرم فەرناندیز شرۆڤەکار لە کۆمپانیای نیو زوو رایگەیاند، "هەردوو کۆپی پلەیستەیشن5 و ئێکس بۆکس ئێکس بەهەمان نرخ دەفرۆشرێن، بەڵام نرخی پلەیستەیشن5  بە ٣٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنت داشکانێکی گەورەیە لەکاتێکدا پێویستی بە سی دی نابێت."

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی پەرەپێدەری ئێکس بۆکس رایگەیاندووە، نەوەیەکی نوێی یاریەکانی بەناوی ئێکس لە ١٠ی تشرینی دووەم بە نرخی ٤٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنت دەفرۆشێت، لەکاتێکدا ئەو نەوەیەی توانای کەمترە بە ٢٩٩ دۆلار و ٩٩ سەنت دەفرۆشێت.