کەمێک لەمەوبەر، هەردوو بەرنامەی فەیسبووک و ئینستاگرام بە شێوەیەکی جیهانی کێشەیان تێکەوت و بەکارهێنەرانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سکاڵای وەستانی ئەپەکانیان دەکەن.
کەمێک لەمەوبەر، هەردوو بەرنامەی فەیسبووک و ئینستاگرام بە شێوەیەکی جیهانی کێشەیان تێکەوت و بەکارهێنەرانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سکاڵای وەستانی ئەپەکانیان دەکەن.

هاوکات، چەند ماڵپەڕێکی تەکنەلۆژی جیهانیی بڵاویانکردەوە، کێشەکە گشتییە و سەرجەم ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستادا کێشەکە بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات و هێشتا فەیسبووک و ئینستاگرام بە باشیی کارناکەن.
تاوەکو ئێستا کۆماپانیای فەیسبووک کە خاوەندارێتی ئینستاگرامیش دەکات، هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.