سەردێڕ:

'رەنگە تیک تۆک دابخرێت'

فۆتۆ: 
2020-09-12

27888 جار خوێندراوەتەوە

چەند راپۆرتێکى رۆژنامەوانى ئاشکرایان کرد کە زۆرێک لە بەرپرسانى چین دژى فرۆشتنى ئەپڵیکەیشنى تیک تۆکن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و ئەگەر پێویستیش بکات داخستنى ئەپڵیکەیشنەکە بە باشتر دەزانن لەو وڵاتەدا، نەک ئەوەی پێیان بفرۆشن.

بەپێى راپۆرتێک کە ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سێ کەس لەوانەى زۆر نزیکن لەو بابەتەوە جەختیان کردووەتەوە، کە بەرپرسانى چین پێیان وایە پڕۆسەى بە ناچارى فرۆشتنى تیک تۆک، چین و کۆمپانیاى (بایت دانس)یش بە لاواز دەردەخات لە بەرامبەر فشارەکانى ئەمریکادا.

ئەم راپۆرتانە لەکاتێکدایە، کە دەنگوباسى نزیکبوونەوەى کۆتایى ئەو مۆڵەتە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا داویەتى بە تیک تۆک تا ببێتە موڵکى کۆمپانیایەکى ئەمریکى، ئەگەر وا نەبێت ئەوا لە ماوەى نێوان ١٥ تا ٢٠ی ئەم مانگە ئەپڵیکەیشنەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان قەدەغە دەکرێت، ترەمپ ئاماژەى بەوەشدا بوو کە مۆڵەتەکە بۆ تیک تۆک درێژ ناکرێتەوە.

بەپێى راپۆرتەکەى ئاژانسى رۆیتەرز، ئەوەى کە بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات بنەماکانى بازرگانى نوێى 'چینە'، کە رێگرى دەکات لە کڕیار تا خوارزمیەکانى تیک تۆکى دەست بکەوێت، لەو بارەیەشەوە رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، چین ئامادەیە سیاسەت بەکاربهێنێت لەپێناو دواخستنى هەر گرێبەستێکدا کە بایت دانس و هەر کۆمپانیایەکى ئەمریکى واژۆى بکەن ئەگەر کۆمپانیا چینیەکە ئامادەبێت بۆ فرۆشتنى تیک تۆک.