سەردێڕ:

ئەپڵ هەفتەی داهاتوو نوێترین جۆری مۆبایل ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-09-08

8963 جار خوێندراوەتەوە

مارک گۆرمان رۆژنامەنووسی بەناوبانگ رایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا نوێترین جۆری مۆبایلەکانی ئاشکرادەکات.


مارک گۆرمان رۆژنامەنووسی بەناوبانگ رایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا نوێترین جۆری مۆبایلەکانی ئاشکرادەکات.

ئەو رۆژنامەنووسە لە تویتێکدا کە لە سەرچاوەیەکی دیاری ئەپڵەوە زانیاریەکانی بەدەست گەیشتووە نوسیوویەتی "کۆمپانیای ئەپڵ لەم هەفتەیەدا و لە کۆبوونەوەیەکدا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە مۆبایلی جۆری iPhone 12 ئاشکرادەکات لەگەڵ کۆمەڵێک جۆری نوێ لە مۆبایلەکانی و نەوەی نوێی شەشەم لە کاتژمێری Apple Watch ى زیرەک.

لوکا مایستری بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیاکە لە مانگی تەمموزی رابردوو هەوادارانی مۆبایلی ئایفۆنی ئاگادارکردبووەوە کە هەواڵێکی خۆشیان سەبارەت بە مۆبایلی نوێی ئایفۆن لەمساڵدا بەدەستدەگات، ئەگەری هەیە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم بخرێتە بازاڕەوە.

ئ.ل