سەردێڕ:

ئەپڵ کاتی دەرچوونی ئایفۆن ١٢ی دواخست

فۆتۆ: 
2020-08-01

10030 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ دەرچوونی ئایفۆن ١٢ی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواخست لەکاتێکدا بڕیاربوو مانگی ئەیلول بڵاوبکرێتەوە ئەمەش لەبەر ئەو کاریگەرییە ئابوریانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕەکانی جیهاندا دروستی کردووە.


کۆمپانیای ئەپڵ دەرچوونی ئایفۆن ١٢ی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواخست لەکاتێکدا بڕیاربوو مانگی ئەیلول بڵاوبکرێتەوە ئەمەش لەبەر ئەو کاریگەرییە ئابوریانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕەکانی جیهاندا دروستی کردووە.

ئەم راگەیەندراوەی ئەپڵ بەپێی هەواڵەکان، ئەوە دەردەخات، کۆمپانیاکە لەو کاتەی هەموو ساڵێک لە مانگی ئەیلولدا، کڕیارەکانی چاوەڕێی بەرهەمی نوێی لێدەکەن، لادەدات.

باس لەوەشکراوە، هەر لەدوای بڵاوبوونەوەی پروپاگەندەی دواکەوتنی بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ، کۆمپانیاکە ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئایفۆن و ئایپادە نوێکان بەر لە هاتنی مانگی تشرینی یەکەم رووناکی نابینن.

ماوەی رابردوو، ماڵپەڕی ئەپڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، لە ٨ی ئەیلولی داهاتوو، کاتی بڵاوکردنەوە و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ئایفۆن ١٢ ئاشکرادەکرێت، باس لەوەشکرابوو، کە بڕیارە چوار مۆدێلی نوێی لێدەربچێت ئەوانیش، ئایفۆن ١٢ کە لە سێ جۆرەکەی دیکە هەرزانترە و قەبارەکەی ٤،٥ بۆسەیە، ئایفۆن ١٢ی پلەس بە قەبارەی ٦،١ بۆسە، ئایفۆن ١٢ی پرۆ بە قەبارەی ٦،١ بۆسە و ئایفۆن ١٢ی ماکس بە قەبارەی ٦،٨ بۆسە.