توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسی بۆ دەماری خوێن و دڵ هەیە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی مەترسی بۆ دەماری خوێن و دڵ هەیە.
توێژینەوەکە کە لە بەشی پزیشکی زانکۆی بۆستن ئەنجامدراوە دەریخستووە، بەهۆی بوونی ئەو تام و چێژەی کە دەکرێتە جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە زیان بەر دەمارە خانەکانی خوێن و دڵ دەکەوێت.
توێژەران تاقیکردنەوەیان لەسەر نۆ جۆری تامی جگەرە ئەلیکترۆنییەکان کردووە کە ئەمانەبوون (مۆز، کەرێ، دارچین، گوڵی کۆڤ، گوڵی ئیوکالیپتەس، نەعنا، شیلک، ڤانیلا و گەنمەشامی) و لەسەر خانەکانی دەمار و دڵ تاقیکراونەتەوە و دەرکەوتووە کە زیان بەو خانانە دەگەیەنێت.
جێسیکا فێتەرمان توێژەری بەشداربوو لە توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە "ئەو تامەی کە دەخرێتە جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە بەتەنها و بە بێ بوونی ئەو پێکهاتانەی دیکە کە لە جگەرەی ئەلیکترۆنیدا هەن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێندرێت و بەکارهێنەران وەکو جێگرەوەیەک بۆ جگەرە بەکاریدەهێنن.
ک.ع