کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادەدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ١٢ کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو کاتەکەی رابگەیەنێت، دەشڵێت، "دەبێتە یەکەمجار ئایفۆن کار بە تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم 5G بکات."
کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادەدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ١٢ کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو کاتەکەی رابگەیەنێت، دەشڵێت، "دەبێتە یەکەمجار ئایفۆن کار بە تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم 5G بکات."
ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی ئەپڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، لە ٨ی ئەیلولی داهاتوو، کاتی بڵاوکردنەوە و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ئایفۆن ١٢ ئاشکرادەکرێت و دەشڵێت بڕیارە چوار مۆدێلی نوێی لێدەربچێت کە ئەوانیش، ئایفۆن ١٢ کە لە سێ جۆرەکەی دیکە هەرزانترە و قەبارەکەی ٤،٥ بۆسەیە، ئایفۆن ١٢ی پلەس بە قەبارەی ٦،١ بۆسە، ئایفۆن ١٢ی پرۆ بە قەبارەی ٦،١ بۆسە و ئایفۆن ١٢ی ماکس بە قەبارەی ٦،٨ بۆسە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم چوار مۆدێلە لەسەر شاشەی OLED بەردەست دەبێت و بە تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم 5G کاردەکات کە ئەمەش یەکەمجارە لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا بەردەست بێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وا چاوەڕواندەکرێت ئەم چوار مۆدێلە، کامێرای دووانی لەخۆبگرێت و رامەکەی چوار گێگابایت بێت.
هاوکات، ئایفۆن ١٢ی پرۆ تایبەتمەندی کامێرای سێ هاوێنەیی دەبێت و رامەکەی دەگاتە شەش گێگابایت.
باس لەوەشکراوە، لەگەڵ ئەم جۆرە نوێیەی ئایفۆن کۆمپانیاکە کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە رادەگەیەنێت لەوانەش، ئایپادی پرۆ و جۆرێکی نوێی کاتژمێری ئەپڵ Apple Watch.