لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زیاتر هەست بە ماندووی و دابەزینی ئاستی بیروهۆش و چالاکنەبوونی جەستە دەکەین، بە تایبەت لە کاتی کارکردندا، توێژینەوەیەکی ئەمریکی باس لە پەیوەندی نێوان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و توانای کارکردنی تاک دەکات.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زیاتر هەست بە ماندووی و دابەزینی ئاستی بیروهۆش و چالاکنەبوونی جەستە دەکەین، بە تایبەت لە کاتی کارکردندا، توێژینەوەیەکی ئەمریکی باس لە پەیوەندی نێوان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و توانای کارکردنی تاک دەکات.
ئاژانسی دوێچە ڤێللە توێژینەوەیەکی ژمارەیەک توێژەری زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلی گەرما کاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی تاک هەیە، لەبەرئەوەی بیرکردنەوەی سست دەکات و بیر و هۆشی بەربڵاو دەکات و توانای سەرنجدان و وردبینی کەمدەبێتەوە.
لە توێژینەوەکەدا ٤٤ خوێندکار لە تەمەنی هەرزەکاریدا بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، بەشێک لە شوێنێکدا ماونەتەوە، گەرمبووە و ئامێری ساردکەرەوەیان لا نەبووە، بەشەکەی تر لە شوێنێکی فێنکدا بوون، ئەم خوێندکارانە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران تاقیکردنەوەیان پێکراوە.
توێژەرەوان تێبینی ئەوەیان کردووە، ئەو خوێندکارانەی لە وەرزی هاویندا شوێنی نیشتەجێبوونیان ئامێری فێنککەرەوەی لێ نییە، لە کاتی تاقیکردنەوەی توانای هەستکردن، نمرەیەکی کەمتریان هێناوە بەراورد بەو خوێندکارانەی ئامێری ساردکەرەوە لە ژوورەکانیان هەیە.
جۆزێ گیێرمۆ یاریدەدری بەڕێوەبەری بەرنامەی "هێڵسی بیڵدینگس" دەڵێت، بۆیەکەمجارە توانیویانە کاریگەری زیانبەخشی شەپۆلی گەرما لەسەر تەندروستی لاوان بدۆزنەوە.
هەروەها توێژەرەوەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، ئەو خوێندکارانەی ئامێری ساردکەرەوەیان نەبووە بە رێژەی ١٣.٤% كاردانەوەیان سستتر بووە، هەروەها ئەنجامەکانیشیان بە هەمان ڕێژە کەمتربووە لەو خوێندکارانەی لە شوێنی فێنکدا ماونەتەوە.
بەبۆچونی ئەو پسپۆڕانە، هۆکاری ئەم کاریگەرییەی گەرما لەسەر مێشکی مرۆڤ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا جەستە سەرقاڵی دابەزاندنی پلەی گەرمییە، بەشێک لە خوێنی بەشە جیاوازەکانی مێشک ڕادەکێشێتەوە.
ک.ع